سعودیه.. 50 تیمی ئاگركوژێنه‌وه بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری وێستگه‌یه‌كی سوومه‌نی ته‌رخاكراوه
K24 - هه‌ولێر:
50 تیمی ئاگركوژێنه‌وه كار له‌سه‌ر كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره ده‌كه‌ن، كه به‌هۆی هێرشێكی مووشه‌كی وێستگه‌یه‌كی سووته‌مه‌نیی ئارامكۆ گڕی گرتووه، ئاگره‌كه له دوێنێ ئێواره‌وه بڵێسه‌ی سه‌ندووه، به‌ڵام تا ئه‌م به‌ره‌به‌یانییه هه‌ر خه‌ریكی كوژاندنه‌وه‌ی بوون.
ماڵپه‌ڕی "عه‌ره‌بیه"ی بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی دوێنێ وستگه‌یه‌كی سووته‌مه‌نیی ئارامكۆ له‌جیده به مووشه‌كێك كرایه ئامانج، له‌هه‌مانكاتدا وێستگه‌ی "موختاره" له ناوچه‌ی جازان كراوه‌ته ئامانج، به‌ڵام هه‌ردوو هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
هاوپه‌یمانی پشتیوانی شه‌رعی له یه‌مه‌ن له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، به دۆرن و مووشه‌كیان ئاراسته‌ی سعودیه كردووه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌یه‌ی كرد.
جالینا بوته‌ر، جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، واشنتن هێرشی حوسییه‌كان بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی سعودیه سه‌ركۆنه ده‌كات، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و كاره قبووڵكراو نییه.
#SaudiArabia #Yemen - Video that shows scale of fire at Aramco oil facility in #Jeddah after #Houthi attack #جدة_الآن #SaudiArabiaGP #أرامكو pic.twitter.com/4SESNkvJBR
— sebastian usher (@sebusher) March 25, 2022