تاڵیبان: ژنان و کچان بۆیان نییە بە تەنها گەشت بکەن

بڕیارێکی دیکەی تاڵیبان ئەوەیە "ژنان و پیاوان بۆیان نییە پێکەوە بچنە پارک"
چەکدارێکی تاڵیبان لە کابول - فۆتۆ:AFP
چەکدارێکی تاڵیبان لە کابول - فۆتۆ:AFP

K24  - هەولێر:

بە بڕیاری حکومەتی تاڵیبان فڕۆکەخانەکانی ئەفغانستان رێگە بە کچان و ژنان نادەن بە تەنها گەشت بکەن و دەبێت کەسوکارێکی خۆیان لە رەگەزی نێر لەگەڵدابێت.

لەگەڵ گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن تاڵیبانەوە، بەردەوام کۆت و بەندی نوێیان بەسەر ئازادییەکاندا سەپاندووە بە تایبەتیش ئازادی تاکە کەسی کچان و ژنانی ئەفغانی.

لە نوێترین بڕیاری حکومەتی تاڵیبان، دانانی مەرج بوو بۆ گەشتکردنی ژنان و کچان، کە بەگوێرەی بڕیارەکە، هیچ کچ و ژنێکی ئەفغانی بۆی نییە بەبێ ئەندامێکی خانەوادەکەی گەشت بکات، ئەو کەسەشی بۆ گەشتەکە لەگەڵی دەچێت، دەبێت لە رەگەزی نێر بێت.

یەکێکی دیکە لەو بڕیارە سەیرانەی تاڵیبان ئەم لەم هەفتەیەدا دەریکرد، بڕیاری جیاکردنەوەی پارکەکان بوو، بەپێی بڕیارەکە ژنان و پیاوان نابێت پێکەوە بچنە پارکەکان و رۆژانی سەردانی کردنی پارکەکان بۆ ژنان جیا دەکرێتەوە.

سەرچاوە: AFP

H.H