ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی: نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یه‌وێت ببێته شوێنگره‌وه‌ی تاڵه‌بانی
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یه‌وێ ببێته شوێنگره‌وەی مام جه‌لال و تاكڕه‌ویانه ده‌ست به‌سه‌ر یه‌كێتی نیشتمانیدا بگرێت، هه‌ڵسووڕاوێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش پێیوایه پارتی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی له به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كه‌ی قۆرخكردووه و تاكلایه‌نه بڕیاڕ ده‌دات.
نه‌وشیروان مسته‌فا، پیاوه باڵا ده‌سته‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له كۆتایی نهێنییه گه‌وره‌كه‌ی دركاند، ئه‌و به ئاشكرا به ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ی گوتووه، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن، كۆتایی به تاكڕه‌وی له بڕیاردانی سیاسی بهێنین.
له‌و باره‌یه‌وه، هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی، له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 ره‌تیكرده‌وه پارتی و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی بڕیاری تاكلایه‌نانه‌ی دابێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاری به‌شداریكردنی كوردی له حكوومه‌تی عێراق و فڕۆشتنی نه‌وت به شێوازی سه‌ربه‌خۆ هێنایه‌وه، كه له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بوونه.
هه‌ڵسوراوێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ده‌ڵێت، له‌م وڵاته پارتی هه‌موو شتێكی له به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كه‌ی قۆرخكردووه.
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی وه‌ڵامی قسه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت، باشترین گۆڕین ئەوەیە كە نه‌وشیروان خۆی بگۆڕێت و چیتر بەو هزرەوە سیاسەت نه‌كات، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ش پێیوایه نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یه‌وێت گۆچانه‌كه‌ی مام جه‌لال بگرێته ده‌ست.
ئێستا دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ركردووه و گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌كه‌ش ده‌ڵێت، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆ نییه و بڕیاره‌كه‌ی دادگا سیاسییه.