دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شارێكی ئۆكرانی 20 ته‌رم له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان دۆزرانه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شاری "بوتشا"ی له باكووری رۆژئاوای كێێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا، ته‌رمی 20 پیاو كه جلی مه‌ده‌نیان له‌به‌ردابوو، دۆزرانه‌وه.
حكومه‌تی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری "بوتشا" له‌لایه‌ن سوپای ئه‌و وڵاته‌وه، ته‌رمی 20 پیاوی سڤیل له‌نێو شه‌قامه‌كان دۆزرانه‌وه، جیا له‌وه‌ش باڵه‌خانه‌كان و شاره‌كه به ته‌واوه‌تی وێران بووه.
میدیا جیهانییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن له چه‌ند رۆژی رابردوو رووسه‌كان له ده‌وروبه‌ری كیێڤ ده‌ستیان به كشانه‌وه كردووه، له‌نێو ئه‌و ناوچانه‌ش كه ئۆكرانییه‌كان كۆنتڕۆڵیان كرده‌وه، شاری بوتشا بوو.
به‌ره‌به‌یانی 24ی شوبات (فێبرایه‌ری 2022) به‌كاتی ئۆكرانیا، رووسیا له 3 قۆڵه‌وه هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی كرده سه‌ر ئۆكرانیا، زیاتر لە مانگێکە شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای رووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە، ئۆپەراسیۆنی سەربازی رووسیا لە خاکی ئۆکرانیادا کاردانەی نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا هێنا و ژمارەیەک لە وڵاتان سزای ئابووری و دارایی قورسیان بەسەر مۆسکۆدا سەپاند.