واشنتن: فه‌رمانده‌ی نوێی سوپای رووسیا له ئۆكرانیا تاوانی دڕندانه ئه‌نجام ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
جه‌یك سۆلیڤان، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا پێشبینی ده‌كات، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا فه‌رمانده‌ی نوێی سوپای رووسیا له ئۆكرانیا تاوانی دڕندانه ئه‌نجام ده‌دات.
له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری رابردوودا ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا جه‌نه‌راڵ ئه‌لێكسانده‌ر دڤۆرینكۆڤ، كه پێشتر فه‌رمانده‌ی كرده سه‌ربازییه‌كانی رووسیا بوو له سووریا، وه‌ك فه‌رمانده‌ی نوێی هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازی و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رووسیای له ئۆكرانیا دیاریكرد، ئه‌مه‌ش بۆ جاری یه‌كه‌مه، كه كۆنترۆڵی ته‌واوی هێزه سه‌ربازییه‌كان له مه‌یدانی جه‌نگ بدرێته ده‌ست ته‌نها فه‌رمانده‌یه‌ك.
له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ تۆڕی میدیایی "سی ئێن ئێن"، سۆلیڤان گوتی: "ئه‌وه‌ی رووسیا له ئۆكرانیا ئه‌نجامی ده‌دات تاوانی جه‌نگه و ئه‌وه‌مان له چه‌ندین شوێن بینی".
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، "به‌ئامانجكردنی خه‌ڵكی سڤیل له ئۆكرانیا له‌لایه‌ن سوپای رووسیاوه، تاوانی جه‌نگه و به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی كرملین".
ئێرینا ڤێنیدیكتۆڤا، داواكاری گشتیی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، 5 هه‌زار و 600 په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ تاوانه‌كانی جه‌نگ كراونه‌ته‌وه، كه له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه تا ئێستا له وڵاته‌كه‌یان ئه‌نجامدراون.
سۆلیڤان دووپاتیكرده‌وه، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدایه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كجاری ده‌ستبه‌رداری نه‌وتی رووسیا بن و جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا له فشاره‌كانی بۆ سه‌ر ئابووری رووسیا به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كار بۆ پێدانی چه‌كی پێویست بۆ به‌رگریكردن له وڵاته‌كه‌یان به ئۆكرانیا ده‌كات.
H.B