دوای شكسته‌كه‌ی له ئۆكرانیا پوتن په‌نا ده‌باته به‌ر ژه‌نه‌راڵی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی له سووریا
K24- هه‌ولێر:
مۆسكۆ پێداچوونه‌وه‌ی به كرده سه‌ربازییه‌كانی له ئۆكرانیا ده‌كات، له‌وانه‌ش: گۆڕانكاری له فه‌رمانده سه‌ربازییه باڵاكان، كه به‌گوته‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كانی رۆژئاوا، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا فه‌رمانی كردووه، ئه‌و جه‌نه‌راڵه رووسیه‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی رووسیای له سووریا ده‌كرد، سه‌ركردایه‌تی سوپای وڵاته‌كه‌ی له ئۆكرانیا بكات.
ده‌سته‌ی ئێزگه‌ی به‌ریتانی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار گواستییه‌وه، ژه‌نه‌راڵ ئه‌لێكسانده‌ر دڤۆرنیكۆڤ، كه سه‌ركردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا ده‌كرد، ده‌بێته فه‌رمانده‌ی كرده سه‌ربازییه‌كانی رووسیا له ئۆكرانیا.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاندووه، "ئه‌و فه‌رمانده‌یه به دیاریكراوی شاره‌زاییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی له كرده سه‌ربازییه‌كانی رووسیای له سووریا هه‌یه.. بۆیه پێشبینی ده‌كه‌ین باڵانسی هێزی رووسیا له ئۆكرانیاش به‌رز بكاته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كۆنترۆڵێكی باشتری دۆخه‌كه بكات".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له كراماتۆرسكی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا، كه دوای دامه‌زراندنی ئه‌و ژه‌نه‌راڵه نوێیه بووه، كه بووه هۆی كوژرانی 52 كه‌س، له‌ناویان 5 منداڵ هه‌بوون.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی نووسیویه‌تی: به‌رپرسانی رۆژئاوا له‌و باوه‌ڕه‌دان، دڤۆرنیكۆڤ سه‌ركردایه‌تی هێرشه وێرانكارییه‌كانی سووریای كردووه، بۆیه پێده‌چێت هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی سه‌ر كراماترۆسكیش هه‌ر له‌سه‌ر فه‌رمانی ئه‌و ئه‌نجامدرابێت.
ئه‌و رۆژنامه‌یه له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی رۆژئاوا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كرملین فه‌رمانی داوه، ژه‌نه‌راڵ دڤۆرنیكۆڤ فه‌رمانڕه‌وایی ته‌واوی ناوچه‌ی دۆنباس له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا بكات.. به‌ڵام به‌رپرسان له‌و باوه‌ڕه‌دان، "ئه‌گه‌ر سوپای رووسیا نه‌توانێت تواناكانی به‌رز بكاته‌وه، ئه‌وا دڤۆرنیكۆڤ له رازیكردنی پوتن رووبه‌ڕووی سه‌ختییه‌كی گه‌وره ده‌بێته‌وه".
دوێنێ هه‌ینی، به‌رپرسێكی باڵای به‌رگری رووسیا گوتی: ئه‌مه‌ریكا واده‌زانێت رووسیا مووشكی بالیستیی كورتمه‌ودای بۆ به‌ئامانجگرتنی وێستگه‌ی "كراماتۆرسك"ی له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا به‌كارهێناوه.
ناوه‌نده سه‌ربازییه‌كانی رۆژئاوا جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، به‌هۆی بێتوانایی له پێشڕه‌ویكردنی سوپای رووسیا، پوتن تووشی بێئومێدی و داڕووخانێكی گه‌وره بووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی شكستی هێزه‌كانی رووسیا له كۆنترۆڵكردنی هیچ شارێكی سه‌ركیی ئۆكرانیا، وێڕای بۆردومان و مووشه‌كبارانه چڕه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته.
هێرشی رووسیا رووبه‌ڕووی به‌رگریكردنێكی پێيشبینینه‌كراوی ئۆكرانییه‌كان بووه‌وه، ئه‌مه‌ش وایكر، دۆخه‌كه به‌لای كرمایلنه‌وه زۆر ئاڵۆز بێت، كه له رابردوودا له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی ده‌ستبه‌جێی سه‌ربازی راهاتبوو، به‌تایبه‌ت له‌كاتی داگیركردنی نیمچه‌دوورگه‌ی كریمیا له ساڵی 2014 و چوونه‌ناو سووریا و رێگریكردن له رووخانی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د.
به‌گویره‌ی ئاماره‌كانی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" له مانگی یه‌كه‌می هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئۆكرانیا، رووسیا 40 هه‌زار سه‌ربازی به‌هۆكاری جیاواز "كوشتن، برینداربوون و به‌دیل گرتن" له‌ده‌ستداوه.
به‌رپرسێكی ناتۆ به تۆڕی میدیایی "ئێن بی سی نیوز"ی راگه‌یاند، به‌گوێره‌ی دوایین راپۆرتی هه‌واڵگری هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان، له‌نێوان 7 هه‌زار بۆ 15 هه‌زار سه‌ربازی رووسی له‌و شه‌ڕه‌دا كوژراون.
شرۆڤه‌كاران جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، به‌هۆی پێشێلكارییه‌كانی سوپای رووسیا له ئۆكرانیا، دووله‌تبوون له‌ناو سه‌ركردایه‌تی رووسیا دروستبووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسه باڵاكانی رووسیا ده‌ستگیركراون و هه‌ندێكیشیان خراونه‌ته دۆخی هێشتنه‌وه‌ی ناچاری و هۆكاری شكستی سوپاش ده‌خرێته ئه‌ستۆی ئه‌وان.
H.B