حه‌وت سه‌ربازی عێراقی كوژران و بریندار بوون
هه‌ولێر: - K24
له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی گوله هاوه‌نێك حه‌وت كه‌س له ئه‌ندامانی هێزه ئه‌وله‌هییه‌كانی عێراق كوژران و بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی ڕایگه‌یاند" له‌میانی پێشڕه‌وی هێزه عێراقییه‌كان له ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی ناحیه‌ی گه‌یاره له باشوری شاری موسڵ و قه‌زای شرگات له باكوری تكریت، شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه به‌رده‌وامه و به‌هۆی كه‌وتنی گوله هاوه‌نێك 7 كه‌س له ئه‌ندامانی هێزه ئه‌وله‌هییه‌كانی عێراقی به‌ركه‌وتوون و ژماره‌یه‌كیان كوژراوون و بریندار بوون.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی ناحیه‌ی"گه‌یاره" له باشوری شاری موسڵ و قه‌زای "شرگات" ی له باكوری شاری تكریت ڕاگه‌یاند و ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئاشكرا كرد، كه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ش ده‌گرێته‌وه و به‌ره‌و "حه‌مام عه‌لیل" تا ده‌روازه‌كان موسڵ به‌رده‌وام ده‌بێت.