ماددەی هۆشبەر لەناو "دیاری ئایینی" شاردراوەتەوە

دەستبەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا گیرا
ماددەی هۆشبەر
ماددەی هۆشبەر

K24 - هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر داگرتنی بڕێک ماددەی هۆشبەری راگەیاند، کە لەناو کەلوپەل و دیاری ئایینی شاردرابووەوە.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ 12/4/2022، لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانیان توانراوە دەست بەسەر 8 دانە کارتۆن کە چەند کەلوپەلی دیاری ئایینی تێدا بوو بگیرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە "کارتۆنەکان بەشێوەیەکی زۆر تۆکمە ماددەی هۆشبەری لە جۆری کریستالی تواوەی لەناو حەشاردرابوو.  

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، لەکاتی دەستبەسەر داگرتنی ئەو ماددە هۆشبەرە "کەسێک بەناوی ( ا.ح.ا ) دەستگیرکراوە، بە نیازبووە، لە رێگەی کۆمپانیایەکی گواستنەوە و لەژێر سێبەری ئایینی ئیسلام رەوانەی دەرەوەی وڵاتی بکات".

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان