یانه‌ی هه‌ولێر له بڕیاره‌كه‌ی په‌شیمان ده‌بێته‌وه
یانه‌ی هه‌ولێر له بڕیاری چوونه ژووره‌وه‌ی هانده‌ران به بلیت په‌شیمان ده‌بێته‌وه و له رێگه‌ی كوردستان24ـیشه‌وه په‌یامێك بۆ هانده‌رانی یانه‌كه‌یان راده‌گه‌یه‌نن.
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر بڕیاری دا بۆ هه‌ردوو یاریی داهاتووی یانه‌كه‌یان له نێو یاریگه‌ی خۆیان له خولی نایابی عێراق به‌رامبه‌ر یانه‌كانی زه‌ورا و زاخۆ به بلیت هانده‌ران بچنه ژووره‌وه كه 2 هه‌زار دیناریان وه‌كو نرخی بلیته‌كه دیاریكرد، ئه‌مه‌ش له سۆشیاڵ میدیا كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و نیگه‌رانی له لایه‌ن به‌شێكی زۆر له هانده‌ران لێكه‌وته‌وه.
سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه رایگه‌یاند له بڕیاری چوونه‌ژووره‌وه‌ی هانده‌ران به بلیت په‌شیمان بوونه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: به‌هۆی ئه‌وه‌ی كێشه‌ی داراییمان هه‌یه و خه‌رجیمان له داهات زۆرتره و بڕیاره‌مان دا نرخی چوونه‌ژووره‌وه‌ی یاریگه بكه‌ینه بلیت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی نیگه‌رانی هانده‌رانمان هه‌ستپێكرد له بڕیاره‌كه‌مان په‌شیمان بووینه‌وه.
سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند به‌ڵێنیشی به هانده‌ران دا شه‌و و رۆژ بۆ سه‌رخستنی یانه‌كه بخه‌گه‌ڕ، گوتیشی: پێویسته هانده‌ران له یارییه‌كانی داهاتوو به هه‌مان روحیه‌تی یارییه‌كانی رابردوو بێنه نێو یاریگه و هانی یانه‌كه‌یان بده‌ن و سارد نه‌بنه‌وه، دڵنیابه داهاتوویه‌كی گه‌ش چاوه‌ڕوانی یانه‌كه‌یان ده‌كات.