زیلینسکی دەستگیرکردنی هاوڕێ نزیکەکەی پوتنی راگەیاند
K24 - هەولێر:
سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا ئۆلیگاری ئۆکرانی "ڤیکتۆر مێدڤێدچوك"ـیان دەستگیر کردووە، کە هاوڕێیەکی نزیکی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمێر پوتنە.
زیلینسکی وێنەی "ڤیکتۆر مێدڤێدچوك"ـی بە کەلەپچەکراوی لە هەژماری تەلەگرامی خۆی بڵاوکردەوە و گوتی: "ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن دامەزراوەی ئاسایشی ئۆکرانیەوە ئەنجامدراوە، بژین."
ساڵی ڕابردوو پوتن هەڕەشەی لە ئۆکرانیا کرد بەهۆی ئەوەی حکومەتی کیێڤ فەرمانی دەستبەسەرکردنی هاوڕێکەی دەرکردبوو، کە بەپێی فەرمانەکە دەبوو لە ماڵەکەی خۆیدا بمێنێتەوە و لەژێر چاودێریدا بێت.
مێدڤێدچوك كه میدیا ئەمەریکیەکان لە ماوەی رابردوودا بانگەشەی ئەوەیان دەکرد لە دوای دهستپێكردنی جهنگ له ئۆكراینا، له بهندكردنی ماڵهوه ههڵاتووه، هاوكات به باوكی رۆحی كچهكهی پوتن كه رێورهسمی به كریستیانكردنی بۆ ئهنجامداوه، دادهنرێت.
ڤیكتۆر مێدڤێدچوك كه به سهركردهی سهكۆی ئۆپۆزسیۆن لهپێناو ژیاندا كه دووهم گهورهترین پارتی ئۆكراینایه، دهناسرێت، له مانگی ئایاری ٢٠٢١دا به گومانی ناپاكی له وڵات، سزای بهندكردنی له ماڵهوه بهسهردا سهپێنرابوو.
زیلینسکی گوتیشی: "پێشنیاری ئەوە بۆ رووسیا دەکەم، لە بەرامبەر ئازادکردنی مێدڤێدچوك چەند دیلێکی ئۆکرانیمان بۆ بگەڕێنتەوە.
بە گوێرەی وێبسایتی "فۆربێس"، مێدڤێدچوك لە ریزبەندی دەوڵەمەندترین سەرمایەدارەکانی ئۆکرانیادا لە پلەی 12یەمدایە و سامانەکەی دەگاتە نزیکەی 620 ملیۆن دۆلار، هەروەها تاوانبارە بە ئەنجامدانی خیانەتی گەورە و هەوڵدان بۆ تاڵانکردنی سەرچاوە سروشتییەکان لە دوورگەی قرم کە رووسیا ساڵی 2014 داگیری کرد.