ئه‌لشافعی شێخ له لایه‌ن دادگایه‌كی ئه‌مه‌ریكاوه سزا درا
K24 – هه‌ولێر:
دادگایه‌كی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سزای به سه‌ر ئه‌لشافعی شێخ، ئه‌ندامی رێكخراوی داعشدا سه‌پاند.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئه‌مه‌ریكا، ئه‌لشافعی، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیی رووداوی رفاندنی چوار بارمته‌ی ئه‌مه‌ریكایی و كوشتنیانه له سووریا.
دادگاكه له ئه‌لكسه‌ندریای نزیك واشنتن رایگه‌یاند، ئه‌لشافعی شێخ ئه‌ندامی شانه‌ی "بیتڵز"ی داعش بووه، كه ئه‌ندامه‌كانی بریتانی بوون و رۆڵی هه‌بووه له رفاندنی هه‌ریه‌ك له جێمس فولی و ستیڤن سوتلۆڤ، كه هه‌ردووكیان رۆژنامه‌نووس بوون و هه‌روه‌ها دوو كارمه‌ندی دیكه‌ی فریاگوزاری كه كایلا مۆله‌ر و پیته‌ر كاسیگ بوون.
بڕیاره‌كه‌ی دادگا، دواتر راده‌گه‌یه‌ندرێت و به گوێره‌ی یاسای ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و جۆره تاوانانه سزاكه‌یان زیندانی هه‌تا هه‌تاییه.
سه‌رچاوه: AFP