فراكسیۆنی پارتی له باره‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینانی سلێمانی: حزبی خۆسەپێن بە کەمتەرخەم دەزانین

K24 – هه‌ولێر:
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مان به‌یاننامه‌یه‌كی له باره‌ی دۆخی مووچه‌خۆران و خانه‌نشینانی سلێمانی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، حزبی خۆ سەپێن بە کەمتەرخەم دەزانین.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا فراكسیۆنی پارتی هاتووه: به‌رپرسانی دۆخی ئه‌م سنوره باجی بێباكیان ده‌ده‌ن.
له باره‌ی په‌كخستنی په‌رله‌مانیشه‌وه، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: لایەنی پەکخەری پەرلەمان ئاگادار دەکەینەوە کە بەم دۆخەو بەم هەموو وێنە تراژیدییە ویژدانیان نەجوڵێت بۆ ئەوەی دانیشتنی پەرلەمان ئەنجامبدرێت و هۆکار و بەرپرس و کەمتەرخەمی ئەم کارە لێپێچینەوەی لەگەڵبکرێت،ئیدی هیچ مانەیەک بۆ وجودیان نامێنێت و نابێت پێیان بگوترێت نوێنەری خەڵک.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه
بەیاننامەیەک لە فراکسیۆنی پارتی لەبارەی دۆخی مووچە خۆران و خانەنشینان لە پارێزگای هەڵەبجەو سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەڕین
وەکو فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئەوپەڕی نیگەرانی خۆمان ڕادەگەیەنین لەبارەی دۆخی خانەنشینان لە پارێزگای سلێمانی و هەموو مانگێک بەهۆی کەمتەرخەمی ئیدارەی ناوخۆیی چەندین دیمەنی تراژیدی و خەمهێن دەبینین و لەم بابەتەدا بەتەنها بەنیگەرانییەک بێدەنگ نابین و له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی په‌رله‌مانیمان له نوێنه‌رایه‌تی كردنی گه‌لی كوردستان هەڵوێستی جدیمان دەبێت.
ئێمە ڕاستەوخۆ لە دووبارەبوونەوەی ئەم حاڵەتە ئیدارەی ناوخۆیی سلێمانی و حزبی خۆ سەپێن بە کەمتەرخەم دەزانین و نازانین خەڵکی مووچەخۆرو بەتەمەن گوناهیان چییە کە باجی گەمەی سیاسی ناشیرینی ئەوان بدەن.
لێرەشەوە لایەنی پەکخەری پەرلەمان ئاگادار دەکەینەوە کە بەم دۆخەو بەم هەموو وێنە تراژیدییە ویژدانیان نەجوڵێت بۆ ئەوەی دانیشتنی پەرلەمان ئەنجامبدرێت و هۆکار و بەرپرس و کەمتەرخەمی ئەم کارە لێپێچینەوەی لەگەڵبکرێت، ئیدی هیچ مانەیەک بۆ وجودیان نامێنێت و نابێت پێیان بگوترێت نوێنەری خەڵک و باجی به‌رپرسانی دۆخی ئه‌م سنوره باجی بێباكیان ده‌ده‌ن .
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان
21/4/2022