نوێنەری ئۆباما سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكات

لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان باس لە ئەنجامدانی پڕۆسەی رزگاركردنی مووسڵ دەكەن

K24 - ھەولێر

برێت مەکگۆرك، نوێنەری تایبەتی باراك ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانێتی نێودەڵەتی بۆ شەڕی داعش، جارێکی دیکە سەردانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات و بریارە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی هارێمی کوردستان و بەغدا کۆببێتەوە.

مەکگۆرك، لە هەژماری تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی کە بۆ ماوەی چەند رۆژێك لە عێراق دەبێت بە مەبەستی قسەکردن لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان.

مەکگۆرك لە تویتەر ئەوەشی ئاشکرا کرد کە تەوەری سەرەکی لە کۆبوونەوەکانی بریتی دەبن لە ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری موسڵ.