كیلینی یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر مێسی ده‌كاته یاریی وازهێنان
جۆرجیۆ کیلینی به‌رگریكاری یانه‌ی یوڤێنۆتس دوای نەگەیشتنی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بە مۆندیال وادەی وازهێنانی لە یارییە نێودەوڵەتییەکان راگەیاند و دەڵێت لە یاریگای وێمبڵی و دوای یارییەکەی ئارجێنتینا ماڵئاوایی لە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەکەم، کە بڕیارە لە یارییەکی دۆستانە لە مانگی شەش رووبەڕوو ببنەوە.
جۆرجیۆ كیلینی به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له مانگی 8ـی ئه‌مساڵ ته‌مه‌نی ده‌بێته 38 ساڵ، له دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی یوڤێنتۆس له سێریا ئه‌ی رایگه‌یاند كه بڕیاری وازهێنانی له یاریكردن داوه.
كیلینی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: لە یاریگای وێمبڵی دوای یارییە دۆستانەکەمان بەرامبەر ئارجێنتینا ماڵئاوایی لە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەکەم، خۆشترین کاتم لەگەڵ ئیتاڵیا ئەو کاتە بوو ناسناوی یۆرۆمان بردەوە، هەرگیز لە بیری ناکەم، دەمەوێت بڵیم خوات لەگەڵ ئازۆری بە بیرەوەرییە جوانەکانییەوە، بێگومان ئەم یارییە دوایین یاریی من دەبێت لەگەڵ ئیتاڵیا.
كیلینی ده‌شڵێت: په‌یوه‌ندی خۆشەویستیم لەگەڵ یوڤێنتۆس کۆتایی نایەت، نەخێر هەرگیز کۆتایی نایەت، دەمانەوێت بگەینە چامپیۆنزلیگ و دواتریش جامی ئیتاڵیا ببەینەوە، من هەڵسەنگاندن بۆ هەموو شتێک دەکەم، لەگەڵ خانەوادەکەم و یانەی یوڤێنتۆسیش دادەنیشم بۆ ئەوەی شتێک هەڵبژێرین کە بۆ هەردوو لا باشترین بێت، لە هاوینی رابردووش هەڵسەنگاندنم کرد و تا دوای یۆرۆ گرێبەستەکەم نوێ نەکردەوە، بە درێژایی ژیانم ناتوانم بۆ دوور بڕوانم پێموایە ئەوە شتێکی سروشتیە، من دەمەوێت بەردەوام بم و ناشزانم لە داهاتوو چی روودەدات.
جۆرجیۆ كیلینی له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤێنتۆس 557 یاری كردووه، 36 گۆڵ و 25 ئاسیستی هه‌یه و جگه له چامپیۆنزلیگ زۆربه‌ی نازناوه‌كانی دیكه‌ی بردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیاش له كۆی 116 یاریی نێوده‌وڵه‌تی 8 گۆڵی كردووه.