ته‌ندروستی عێراق: لە 24 کاتژمێردا مردن بە تۆمار نەکراوە

"بۆ یه‌كه‌مینجاره‌ له‌ دوای ده‌ركه‌وتنی كۆرۆنا رێژه‌ی مردن سفر بوو"
كۆرۆنا له‌ عێراق كۆتایی هات
كۆرۆنا له‌ عێراق كۆتایی هات

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكرای ده‌كات، به‌ گوێره‌ی نوێترین ئاماری كۆرۆنا له‌ ته‌واوی پارێزگاكاندا، بۆ یه‌كه‌مینجار دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌م په‌تایه‌ رێژه‌ی مردن سفر بوو.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند،  له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا له‌ ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق  168 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه‌، 239 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق راشیگه‌یاند، بۆ یه‌كه‌مینجار دوای ده‌ركه‌وتنی په‌تای كۆرۆنا له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا كه‌س به‌ كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م په‌تایه‌ گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه‌.

ته‌ندروستی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو 16938 كه‌س ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌.

به‌ گوێره‌ی دواین ئاماری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌وه‌ته‌ی ده‌ركه‌وتنی كۆرۆنا له‌ عێراقدا  2.324.699 تووشی ئه‌م په‌تایه‌ بوون، جیا له‌وه‌ش 25.208 كه‌سیش به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.