هێرشێكی مووشه‌كی كرایه سه‌ر سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مشه‌و، به مووشه‌ك هێرش كرایه سه‌ر سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له سنووری پارێزگای ئه‌نبار.
هێرشه مووشه‌كییه‌كه دوای ئه‌وه دێت، دوێنێ گرووپ و میلیشیا شیعه‌كان له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به بۆنه‌ی "رۆژی جیهانی قودس"ه‌وه درووشمی "مرگ بر امریكا" و "مرگ بر اسرائیل"یان به زمانی فارسی و عه‌ره‌بی به‌رز كردبوویه‌وه.
سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د، تایبه‌ته به مانه‌وه‌ی راوێژكاره ئه‌مه‌ریكایی و بیانییه‌كان و تێیدا مه‌شق و راهێنان به هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌كرێت.
ئه‌و سه‌ربازگه‌یه پێشتر له تۆڵه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی له (3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020)دا له لایه‌ن ئێرانه‌وه به مووشه‌كی بالیستی كرایه ئامانج.