ده‌وڵه‌تی یاسا پشتگیری سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی، رایگه‌یاند، دابه‌شكردنی عێراق بۆ سێ ده‌وڵه‌تی شیعی، سووننی و كورد، چاره‌سه‌رێكی نموونه‌ییه بۆ سه‌قامگیری و ده‌رچوون له قه‌یرانه سیاسییه‌كانی ئێستا.
فیرده‌وس عه‌وادی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، فراكسیۆنه‌كه‌یان پشتگیری ته‌واو له دابه‌شكردنی عێراق و سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن له‌دوای تێكشكاندن و ده‌ركردنی رێكخراوی داعش له وڵات.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ تێكشكاندنی داعش، پێویسته عێراق بكرێته سێ كیانی سه‌ربه‌خۆ و جیاواز، بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان و رێگرتن له خوێنڕشتنی زیاتر.
ئه‌و په‌رله‌منتاره راشیگه‌یاند، بێ متمانه‌یی گه‌یشتووه‌ته ئاستێك، كه ناتوانرێت هه‌مووان له‌ژێر چه‌ترێك بمێننه‌وه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له گفتوگۆیه‌كدا، له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی "رۆیته‌رز" رایگه‌یاندبوو، پێویسته عێراقی دوای داعش به‌سه‌ر سێ هه‌رێمی جیاواز دابه‌ش بكرێت.
هه‌روه‌ها سروه عه‌بدولواحید، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لێدوانه‌كانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به "ئیستیفزازی" ناوبردبوو و ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، كه پێویسته پارێزگاری له یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق بكرێت.