كوردستان جیا ده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ڕاوێژكاری "4" سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، عێراق باكوری وڵاته‌كه‌ی له ده‌ست ده‌دات و كوردستان جیا ده‌بێته‌وه.
"بروس ریدل" ماوه‌ی "30" كارمه‌ندی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا "CIA " به ڕۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت" ی ڕاگه‌یاندووه"" هه‌رێمی كوردستان له عێراق جیا ده‌بێته‌وه.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره ئه‌مریكییه له باره‌ی نه‌خشه‌ی داهاتووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت" ی داوه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی" له داڕشتنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له لایه‌ن ئه‌مریكا و ڕوسیا و لایه‌نی ده‌ره‌كی دڵنیا نییه،به‌ڵكو به بۆچوونی ناوبراو "هێزه تێكده‌ره‌كان" ی ناوچه‌كه سه‌ر له نوێ نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه داده‌ڕێژنه‌وه.
ریدل" بڕیاری داگیركردنی عێراق له ساڵی "2003" و شۆڕشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی به دوو ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره ناو ده‌بات، كه ده‌بنه هۆی داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی جوگرافی ناوچه‌كه.
ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكا له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتویه‌تی" سوریا و لیبیا دابه‌ش ده‌بن و له‌سه‌ر نه‌خشه نامێنن، سوریا ده‌بێته چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دابه‌شكراو به‌سه‌ر عه‌له‌وی و سوننه كانی ئه‌و وڵاته‌دا،كه هه‌موویان هێز و لایه‌نی ئیسلامی توندڕه‌ون وهه‌ندێكیان ترسناكن، به‌ڵام له باره‌ی چاره‌نووسی كورد له سوریادا هیچی باس نه‌كردووه.
بروس ریدل" دێته سه‌ر باسی عێراق و ده‌ڵێت" عێراق به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات، كه باكوره كوردییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ده‌ست بدات، به‌ڵام دوای جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، عێراق ده‌توانێ به زه‌بری هێز، باشور و ناوه‌ڕاستی وڵاته‌كه‌ی له ده‌ست خۆیدا بهێڵێته‌وه.
ئه‌و كارمه‌نده‌ی هه‌واڵگری ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها گوتویه‌تی" كه‌س ناتوانێ له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ی كوردستان له عێراق لۆمه‌ی كورده‌كان بكات، چونكه ناخۆشی و ناڕه‌حه‌تی زۆریان له ده‌ست عێراق چه‌شتووه و تازه ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر عێراق، گونجاوی ده‌زانێت كه شیعه و سوننه‌ی عێراق، هه‌وڵ بده‌ن ئاشته‌وایی له نێوانیاندا به‌دی بهێنن.