تۆتاڵی فەرەنسی و وەزارەتی نەوتی عێراق له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك رێککەوتن

له‌ به‌سره‌ چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك لە بواری نەوت و گاز و وزە جێبه‌جێ ده‌كه‌ن
كۆمپانیای تۆتاڵی فه‌ره‌نسی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك له‌ پارێزگای به‌سره‌ جێبه‌جێ ده‌كات
كۆمپانیای تۆتاڵی فه‌ره‌نسی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك له‌ پارێزگای به‌سره‌ جێبه‌جێ ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی رێککەوتوون تاوەکو چەند پڕۆژەیەک لە پارێزگای بەسڕە ئەنجام بدات.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوت، وەزیری نەوت پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە بەغدا کردووە و تاووتوێی هاوکاری هاوبەشیان لە بواری نەوت و گاز و وزە کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پیشەسازی نەوت و گاز و کەرتی وزە لە عێراق کردووەتەوە. هەروەها لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵ رێککەوتوون بۆ ئەوە لە پڕۆژەی کێڵگەی ئەرتاوی کار بکات و کۆمەڵگەیەکی گاز لە ئەرتاوی پارێزگای پەسڕە دروستبکات.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، پڕۆژەی راکێشانی ئاوی و کەنداو و پڕۆژەیەکی دیکەی پەیوەست بە بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆ بە توانای هەزار مێگاوات ئه‌نجام ده‌درێت.