شاندێكی پارێزگای هه‌ولێر گه‌یشته ئه‌مه‌ریكا
K24 - هەولێر:
شاندێكی پارێزگای هه‌ولێر به سه‌رۆكایه‌تیی ئومێد خۆشناو، پارێزگار و به ئه‌ندامێتی سه‌رۆكی شاره‌وانی، قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ند، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر، سەرۆکی کۆمسیۆنی بوژاندنەوەی قەڵات و ژماره‌یه‌ك خاوەنکار، گه‌یشتنه ویلایه‌تی ناشڤێلی ئه‌مه‌ریكا.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌یان به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كان و سوود وه‌رگرتنه له ئه‌زموونی ئه‌م وڵاته بۆ زیاتر پێشكه‌وتنی هه‌ولێر.
پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سبه‌ی 16ـی ئایار / مایۆی 2022 ده‌ست به گفتوگۆكانیان ده‌كه‌ن، له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا چه‌ندین دیداری گرنگ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئومێد خۆشناو گوتی:"سه‌ردانی واشنتنیش ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "شانده‌كه‌مان ئامانجی هه‌یه و ده‌ستكه‌وتی زۆرمان بۆ هه‌ولێر ده‌بێت".