"دادگای فیدراڵی رێگری له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2022یش ده‌كات"

راوێژکاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق: تا حکومەتی نوێ پێکنەهێنرێت، هیچ یاسایەک تێناپەڕێنرێت
دادگای فیدراڵیی عێراق
دادگای فیدراڵیی عێراق

K24 - هه‌ولێر:

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگه‌یاند، بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی تاوەکو پێکهێنانی حکومەتی نوێ هیچ یاسایەک دەرناکرێت.

مەزهه‌ر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق گوتی: بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی بۆ رەتکردنەوەی یاسای پشتیوانی بەپەلەی ئاسایشی خۆراك رێگرییەکە لەبەردەم حکومەتی کاربەڕێکەر، بۆ ئەوەی نەتوانێت پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی 2022یش پێشکەشی پەرلەمان بکات.

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاندووە، بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی یەکلایی بووەتەوە، تاوەکو حکومەتێكی نوێ پێکنەهێنرێت، هیچ یاسایەک تێناپەڕێنرێت، چونکە بڕیارەکەی ئەم دوایەی دادگا رێگەی لەبەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانیش داخستووە، کە نەتوانێت گفتوگۆ لە سەر هیچ پرۆژە یاسایەک بکات، کە لەلایەن حکوومەتی کاربەڕێکەر پێشکەش بکرێت.