راستی هاتنی مەیمونەکان بۆ عێراق بەهۆی خۆڵبارینەوە

بە ڤیدیۆ.. رەوە مەیمونێک شەقامێکی تەواو دەگرن
وێنەی وەرگیراو لە گرتە ڤیدیۆکە
وێنەی وەرگیراو لە گرتە ڤیدیۆکە

K24 - هەولێر:

هاوکات لەگەڵ هاتنی شەپۆلی خۆڵبارین بۆ پارێزگاکانی عێراق، گرتە ڤیدیۆیەك لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە و بانگەشەی ئەوە کرا کە ژمارەیەکی زۆر مەیمون بەهۆی خۆڵبارینەوە لە ئوردنەوە بەرەو عێراق هەڵاتوون.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، مێژووی ڤیدیۆکە بۆ ساڵی 2017 دەگەڕێتەوە، کە لەسەر رێگای مەدینە – مەککە ڤیدیۆکە گیراوە.

ئاژانس فرانس پرێس ئاشکرای کرد، گرتە ڤیدیۆکە لە ساڵانی رابردوودا چەند جارێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووەتەوە و هەرجارەو بەجۆرێک قسەی لەسەر کراوە.

بەگوێرەی داتاکان، لە ساڵێکدا 200 تا 220 رۆژ لە عێراق خۆڵبارین هەیە، کە ئێستا کاریگەرییەکانی زیاتر دەرکەوتوون، بۆ رێگریکردن لە زیانەکانی خۆڵبارین و زیادکردنی رێژەی سەوزایی، پێشنیازکراوە هەر تاکێک لە عێراق 27 دار خورما بچێنێت.

زیاتر لە  %54هەڕەشەی بە بیابان بوونی عێراق هەیە، ئێستا %39 بە دەست بە بیابان بوونەوە دەناڵێنێ، تەنها %31ی بۆ کشتوکاڵ سەلامەتە.