زیاتر له 59 ملیۆن هاووڵاتی له ناوخۆی وڵاته‌كانیان ئاواره‌ن

K24 – هه‌ولێر:
كاره‌ساته سرووشتییه‌كان و شه‌ڕ و ململانێ وایكردووه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له وڵاتی خۆیاندا ئاواره بن بگاته 59 ملیۆن و 100 هه‌زار كه‌س.
هه‌ردوو رێكخراوی نا حكومی روانگه‌ی كۆچی ناوخۆیی (IDMC) و ئه‌نجوومه‌نی نه‌رویژی بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران (NRC) بڵاویانكرده‌وه، له جیهاندا تا دێت ژماره‌ی ئاواره‌ی ناوخۆیی وڵاتان پتر ده‌بێت.
به گوێره‌ی ئاماری ئه‌و دوو رێكخراوه، كه ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵایكردووه‌ته‌وه، نیوه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی له وڵاته‌كانیان شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان به‌جێهێشتووه، ته‌مه‌نیا له خوار 18 ساڵه‌وه‌یه.
له هه‌رێمی كوردستانیش، سه‌دان هه‌زار ئاواره‌ی عێراق و په‌نابه‌ری سووریا په‌نا دراون، كه به هۆی توندوتیژییه چه‌كداری و سیاسیی و تائیفییه‌كانه‌وه شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان له به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق و سووریا به‌جێهێشتووه.