نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌ردانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپای كرد
K24- هه‌ولێر:
د. دلاوەر خالید ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا سەردانی پەرلەمانی ئەوروپای کرد و لەگەڵ په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتییه‌كه کۆبووه‌وە.
لە دانیشتنەکەدا کە پەرلەمانتارانی کووتلەی سۆشیال دیموکراتەکان و کووتلەی سەوزەکان و چەپەکان ئامادە بوون، نوێنەری حکومەت بەوردی بارودۆخی سیاسی، ئاسایش و ئابووریی هەرێمی کوردستان بۆ پەرله‌مانتارەکان شیکردەوه.
لە بەشێکی دیكه‌ی دانیشتنەکەدا، گفتوگۆ له‌باره‌ی پەیوەندییەکانی حکومەتی هه‌رێم و بەغدا و پرسی پێکهێنانی حکومەتی عێراق و ئاستەنگەکانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی كرا.
بڕیارەکانی ئەم دواییەی دادگای فیدڕاڵ و هێرشی موشەکی بۆ سەر ناوەندێکی سیڤیل لە هەولێر و پرسەکانی پەیوەند بە ناوچەکە بەشێکی دیكه‌ی گفوگۆکان بوون.
لە کۆتایی دیداره‌كه‌دا نوێنەری حکومەت وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران و راوێژکارانی پەرلەمانی ئەوروپای له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك پرسی گرنگ دایەوە.
H.B