وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: پێویست به‌ دڵه‌ڕاوكێ ناكات

"لە ماڵ بمێننەوە، زۆر پێویست نەبێت و مەچنە دەرەوە"
خۆڵبارین
خۆڵبارین

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی خۆڵبارینه‌وه‌، چه‌ندین رێنمایی خۆپارێزی بڵاو كرده‌وه‌، رایگه‌یاند، پێویست به‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێ ناكات.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كانتان به‌ته‌واوه‌تی دابخه‌ن.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

لەکاتی خۆڵبارین ئەم ڕێنماییە تەندروستیانە جێبەجێ بکەن:

1- دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکانتان بەتەواوی دابخەن.

2- لە ماڵ بمێننەوە، زۆر پێویست نەبێت و مەچنە دەرەوە.

3- لەکاتی چوونە دەرەوە ماسک بەکاربهێنە.

4- ئاو و شلەمەنی زۆر بخۆنەوە بۆ ئەوەی قوڕگتان وشک نەبێت.

5- خواردنی میوە و سەوزە بەبەردەوامی سوودبەخشە.

6- تا دەکرێت منداڵ و کەسانی بەتەمەن و هەڵگری نەخۆشی درێژخایەن بەتایبەتی ڕەبوو و حەساسیە و نەخۆشیەکانی دڵ نەچنە دەرەوە و بەرکەوتی چڕی تۆز و خۆڵ نەبن و چارەسەریەکانیان بە ڕێکوپێکی بەکاربێنن.

7- لەکاتی بوونی حاڵەتی نەخوازراو، دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە 122 بکەن.

8- لەکاتی سەردانی فریاکەوتنەکان تکایە قەرەباڵغی و مشەوەشی و دڵەڕاوکێ دروست مەکەن و هێمنی بپارێزن.

9- پێویست بەترس و دڵەڕاوکێ ناکات، خۆڵبارین کاتییە و تەواو دەبێت، ئەگەر پابەندی رێنماییەکان بیت کاریگەری نابێت.

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان 

وەزارەتی تەندروستی

23ـى ئايار / مایۆی 2022