به ئاشكرابوونی په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری 5 كه‌س له خێزانێك كوژران
K24 - هه‌ولێر:
5 ئه‌ندامی خێزانێك به‌هۆی ئاشكرابوونی په‌یوه‌ندییه‌كی سوزداری كوژران، تۆمه‌تباره‌كه په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری هه‌بووه، دوای ئاشكرابوونی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی، ده‌مه‌قاڵێی له‌گه‌ڵ باوكی دۆسته‌كه‌ی كردووه و دواتر كوشتوویه‌تی، بۆ شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌شی، ته‌واوی خێزانه‌كه‌ی كۆمه‌ڵكوژ كرد.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی "عه‌ره‌بیه"، كۆمه‌ڵكوژكردنی خێزانێك له گوندی ئه‌وروپی له ناوچه‌ی شێخ زاید-ی باشووری قاهیره، كاردانه‌وه درووست كرد و هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌ی ناچاركرد به‌په‌له لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كه بكه‌ن و به‌دوای تۆمه‌تباره‌كه‌دا بگه‌ڕێن.
په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری
دوای تاوانه‌كه، ئاشكراكرا، كه تۆمه‌تباره‌كه په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری له‌گه‌ڵ كچێك هه‌بووه، په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی ئاشكرابووه و باوكی كچه‌كه ده‌مه‌قاڵی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه كردووه، ئه‌ویش كاردانه‌وه‌ی هه‌بووه و باوكی دۆسته‌كه‌ی كووشتووه.
برازایه‌كی پیاوه كوژراوه‌كه ئاشكرای كرد، تۆمه‌تباره‌كه ده‌قاڵێی له‌گه‌ڵ مامی كردووه، دوای ئاشكرابوونی په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له كچه‌كانی، دوای ئه‌وه مامی كوشتووه. هه‌ر به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه، تۆمه‌تباره‌كه بۆ شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ی، كچه گه‌وره‌كه‌ی مامی، هه‌نا (28 ساڵ) و كچه بچووكه‌كه‌ی و هه‌ردوو نه‌وه‌كه‌ی (7 ساڵ و 5 ساڵ)ی له‌ناو باخچه‌كه‌ی خۆیاندا كوشتووه و رایكردووه.
دوای ئاشكرابوونی تاوانه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای سوهاج لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه و توانیویانه تۆمه‌تباركه ده‌ستگیربكه‌ن، تۆمه‌تباره‌كه‌ش دانی به تاوانه‌كه‌ی ناوه.