ئێران قانوونى پێچايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێران رۆژنامه‌ى قانونيان داخست به هۆى ئه‌و ره‌خنانه‌ى ئاراسته‌ى سوپاى پاسدارانى كردبوون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رۆژنامه‌كه له به‌ياننامه‌يه‌كدا كه له رێگه‌ى ماڵپه‌ڕه‌كه‌يه‌وه بڵاويكرده‌وه، رايگه‌ياند، به فه‌رمانى دادگا و له‌سه‌ر سكاڵاى ئيداره‌ى هه‌واڵگرى سه‌ر به سوپاى پاسداران رۆژنامه‌كه‌يان داخراوه.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌كه، تۆمه‌تى سوكايه‌تى و بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى هه‌ڵه و درووستكردنى نيگه‌رانى گشتيى دراوه‌ته پاڵ رۆژنامه‌كه.
رۆژنامه‌ى قانون پێشتر له 2014دا بۆ ماوه‌يه‌كى كاتى راگيرا بوو. ئه‌و كاتيش تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى خستبووه پاڵ فه‌رمانده‌يه‌كى پێشووى سوپاى پاسداران.
له كانوونى دووه‌مى رابردوودا كاتێك سوپاى پاسداران ژماره‌يه‌ك سه‌ربازى ده‌ريايى ئه‌مريكايان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، رۆژنامه‌كه ره‌خنه‌ى له‌و كاره گرت و به هۆيه‌وه رووبه‌ڕووى هێرشى سوپاى پاسداران بوويه‌وه.