ئێران ژماره‌یه‌ك گروپی تیرۆریستی ده‌ستگیر كردووه‌

ویستوویانه‌ له‌ ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری ئیسلامی ئێران خۆیان بته‌قێننه‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران ئاشكرایكردووە وڵاته‌كه‌ی چەندین گروپی تیرۆریستی دەستبەسەر كردووە، كە ویستوویانە لەبۆنە جیاجیاكاندا تەقینەوە ئەنجام بدەن.

رۆژی سێشەممە مەحمود عەلەوی وەزیری ئیتلاعاتی ئێران بەراگەیاندنەكانی ئێران گوتووە"" ژمارەیەك گروپی تیرۆریستیان ئاشكراو دەستبەسەركردووە، كە ویستوویانە لە رۆژی ساڵرۆژی دامەزراندنی كۆماری ئیسلامی ئێران و رۆژی قودس لەناو خەڵكدا خۆیان بتەقێننەوە.

بە گوتەی عەلەوی ھەموو ئەو كەسانەی دەستبەسەركراون سەر بەگروپە تەكفیرییەكان و داعش بوون.

 لەدوو مانگی رابردوودا بەرپرسە ئەمنییەكانی ئێران پوچەڵكردنه‌وه‌ی چەندین پیلانی تەقینەوەیان راگەیاندووە كە بەگوتەی به‌رپرسانی ئێرانی داعشیان لەپشت بووە.