ئێران كەسێك بە بڕی زیاتر لە یەك ملیارد دۆلار ئازاد دەكات

بە رێككەوتنی ئەمریكا و ئێران جەیسۆن رەزائیان ئازادكرا

K24 - ھەولێر

ئەندامێكی كۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی ئێران لە پەرلەمانی ئێران دەڵێ، جەیسۆن رەزائیان كە لە ئێران دەستبەسەر بوو، بە رێككەوتنی ئەمریكا و ئێران ئازاد كرا.

جەواد كەرەمی قدوسی ئاشكرای كردووە، ئێران رەزائیانی لەبەرامبەر یەك میلیارد و 600 میلۆن دۆلار ئازاد كردووە.

قدوسی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە پارەكە لە فرۆكەخانەی مێھرئابادی تاران گەیشتۆتە ئێران.

قدوسی لە رەخنەگرانی دەوڵەتی حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێرانە و گوتوویەتی، رەزائیان سەرۆكی پێگەی زانیاری ئەمریكا بووە.

رەزائیان بە نەتەوە ئێرانییە و رەگەزنامەی ئەمریكییە، ئەو وەك رۆژنامەنووس لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكا كاریكردووە ساڵی 2014 لە ئێران دەستبەسەر كرا و كۆتایەكانی ساڵی 2015 و لەگەڵ دوو زیندانی دیكە لەبەرامبەر 7 زیندانی ئێرانی ئازادكرا و گەڕایەوە ئەمریكا.