"هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران دەکەین"

وەزیری بازرگانی: ئەمساڵ هەموو گەنمی جوتیاران لە سایلۆکان وەردەگیرێت

K24 - هەولێر

پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران، لە لایەن حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین دەستپێدەكات، ئەو جوتیارانەی گەنم رادەستی سایلۆكان دەكەن لە ماوەیەكی كەمدا پارەكانیان پێدەدرێت.

كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی رایگەیاند "بۆ ھەر تۆنێك گەنم بڕی 850 ھەزار دینار دیاریكراوە، ئەمساڵ جیاوازتر لە ساڵانی رابردوو جوتیاران ھەرچەندەی گەنمیان ھەبێت و دەتوانین لێیان وەربگرین و بە شێوازێكی خێرا پارەكانیان پێبدەین".

ئاماژەی بەوەشكرد: "لە ئێستاوە، بڕێک پارە هاتووەتە سەر حیسابمان، لە هەولێر 500 ملیۆن دینار، لە سلێمانی یەک ملیار دینار، لە دهۆک 500 ملیۆن دینار، هەفتەی داهاتوو بڕە پارەکەی دیکەش دێت، ئەگەر هیچ کێشەیەک دروست نەبێت دەتوانی لە کۆتایی هەفتەی داهاتوودا پارە بەو کەسانە بدەین کە گەنمەکەیان رادەستی سایلۆکان کردووە".