مه‌سرور بارزانی بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ: هه‌ر كاتێك بڕیارێك بووه بڕیاری حكومه‌ت له‌سه‌ر هه‌مووتانه جێبه‌جێی بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیر و پارێزگاره‌كان و سه‌رۆكی ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه وته‌یه‌كی ئاراسته‌كردن و تێیدا هێڵه گشتییه‌كانی ئه‌جێندای حكومه‌تی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سه‌روه‌ری یاسا خسته‌ڕوو و له‌و میانه‌یه‌دا رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم حكومه‌تێكی هاوبه‌شه و بڕیاره‌كانیشی هاوبه‌شن و ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (2ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سەردانی وەزارەتی ناوخۆی کرد، پاشان سەرۆکی حکومەت، بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ، بریکاری وەزارەت، پارێزگارەکان، سەرپەرشتیارەکانی ئیدارە سەربەخۆکان، راوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە وەزارەتی ناوخۆی کرد.
له وته‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند، هه‌ر یه‌ك له وه‌زیر و پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیارانی ئیداره‌كان و به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌كان نوێنه‌ری لایه‌نه‌كانیانن و هیوادارم متمانه‌ی ته‌واوی لایه‌نه‌كانیان پێ بێت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای هاوبه‌شی حكومه‌ت، به‌و پێیه‌ی حكومه‌ته‌كه هاوبه‌شه و ئه‌ركی هه‌مووانه ئه‌و ئه‌جێندایه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكه‌ین.
مه‌سرور بارزانی، گوتیشی: بۆچوونی جیاواز له ریزی لایه‌نه سیاسییه‌كان و له گفتوگۆكاندا تاوتوێ ده‌كرێت، حكومه‌ت ده‌زگایه‌كی جێبه‌جێكاره بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای هاوبه‌ش.
گوتیشی: ئێوه نوێنه‌ری خه‌ڵكن و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانتان ئه‌مانه‌تێكه و سه‌ركه‌وتن و شكستی حكومه‌ت به ره‌فتاری ئێوه‌وه به‌نده. من رێزی هه‌موو بۆچوونێكی جیاواز ده‌گرم، به‌ڵام هه‌ر كاتێك بڕیارێك بووه بڕیاری هاوبه‌ش له‌سه‌ر هه‌مووتانه جێبه‌جێی بكه‌ن و سستی كردن و نه‌چنه ژێر باری جێبه‌جێكردنی ده‌چێته چوارچێوه‌ی سه‌رپێچی له یاسا و رێنماییه‌كان.
سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌وه‌شی گوت: ئێوه كه دێنه ناو حكومه‌ت ئه‌مانه‌تێكتان له‌سه‌ر شانه و به‌رپرسن به‌رامبه‌ر به هه‌موو هاووڵاتیان و یه‌كهه‌ڵوێستی حكومه‌تیش نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنه.
روونیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌یه‌كی نائارامدا شوێنێكی ئارامه و ده‌وروبه‌ری ئێمه هه‌ریه‌ك ئه‌جێندایه‌كی تایبه‌تی هه‌بووه و بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای خۆیان زۆرجار راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریان هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌منییه‌تی ئێمه.
سه‌رۆكی حكومه‌ت باسی له‌وه‌شكرد، له بازگه‌كان ده‌وترێت كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتوو، رێسا و یاساكان جێبه‌جێ ناكه‌ن و سنووری كارمه‌ندانی ناوخۆ ده‌به‌زێنن.
له‌و باره‌یه‌وه گوتی: به حوكمی پۆسته‌كه‌م و ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ی له‌سه‌ر شانمه، له كوردستان كه‌س له ئێوه ده‌ستڕۆیشتووتر نییه. له‌به‌ر ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و بیانووه نابێت نه خۆتان قبووڵی بكه‌ن و نه كه‌س به‌سه‌ر ئێوه‌دا بیسه‌پێنێت، بوترێت ئه‌مه له فڵان حزبه و یه‌كه‌ی سه‌ربازییه.. هه‌موومان به‌رامبه‌ر به یاسا یه‌كسانین. ئه‌ركی پۆلیس كه پێم ده‌ڵێ بوه‌سته، من سه‌رۆك وه‌زیران بم یان هاووڵاتییه‌كی ئاسایی بم، ئه‌و كاته ئه‌و پۆلیسه به‌رپرسمه و له‌سه‌رمه رێنماییه‌كه‌ی ئه‌و جێبه‌جێ بكه‌م و له دڵه‌وه ئه‌و قسه‌یه ده‌كه‌م.
دووپاتیشیكرده‌وه، سه‌روه‌تی ئێمه و گه‌وره‌ی ئێمه هاووڵاتییه. به‌جددی ده‌بێت خزمه‌تكاری هاووڵاتی خۆمان بین. ده‌بێت رازی بكه‌ین، هاووڵاتی ده‌زانێت شتێك پێت نه‌كرێت، ئه‌گه‌ر بۆی روون بكه‌یته‌وه، تێده‌گات، به‌ڵام به لووتبه‌رزی و قسه‌نه‌كردن و بێ باكی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هاووڵاتی واده‌كات لێت زویر بێت. رێز له خه‌ڵك بگریت، خه‌ڵك خاوه‌ن رێزه و رێزت لێ ده‌گرێته‌وه و لای گه‌وره ده‌بیت و ئێوه به‌رپرسن و ده‌توانن ئه‌و شانازییه بۆ خۆتان به‌ده‌ست بهێنن.
له باره‌ی ده‌ستگیرنه‌كردنی تاوانبارانیشه‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی تاوان ده‌كات تاوانباره و ئیشی ئێوه ئه‌وه‌یه تاوانبار له كۆمه‌ڵگه دووربخه‌نه‌وه. سستی نواندن به‌رامبه‌ر به تاوانبار سته‌م كردنه له خه‌ڵكی تاوانلێكراو. به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ئێوه رێگه بده‌ن، كه‌سێك تاوان بكات و پێی وابێت حكومه‌تێك نییه بیوه‌ستێنێت، ئه‌ركی ئێوه‌یه ده‌بێت ئه‌و تاوانباره بوه‌ستێنن و ئه‌مه ئه‌ركێكی قورسه و كه‌وتووه‌ته سه‌ر شانی ئێوه.
له باره‌ی تاوانبارانیشه‌وه گوتی: ئه‌و تاوانانه هه‌رچۆن بن، ئه‌وه‌ی چه‌ك به‌كارده‌هێنێت و ئه‌وه‌ی به شه‌ق و زللـه له كه‌سێكی دیكه ده‌دات و ئه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌ت به‌كارده‌هێنێـت و ئه‌وانه‌ی مادده‌ی كحوولی و جگه‌ره به منداڵی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ ده‌فرۆشن، هه‌مووی تاوانه، نابێت خه‌ڵك به جۆرێك ره‌فتار بكات، گوایه ئازاده، ئازادی تا ئه‌و كاته‌ی ده‌ستدرێژی نه‌كه‌یته سه‌ر ژیانی خه‌ڵك. ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر مافی خه‌ڵك ده‌بێت رێگری لێ بكرێت.