چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یاسای ئاسایشی خۆراك هه‌ڵوێستێكی نوێ ده‌خاته‌ڕوو
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، په‌رله‌مانتار و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی سه‌نه‌دی نیشتمانی كه به‌شێكه له هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان رایگه‌یاند، لایمان له یاسای ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدان نییه و له دانووستان به‌رده‌وامین.
ئه‌سه‌ده‌ی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: له‌سه‌ر گۆڕانكاری له یاسای ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدان له دانووستان به‌رده‌وامین، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بڕیاری دادگای فیدراڵی یه‌كبگرێته‌وه، تا ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر بتوانێت پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی هاووڵاتیان ده‌سته‌به‌ر بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌سه‌ر یاساكه لاریمان نییه؛ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ بڕیاری دادگای فیدراڵی ناكۆك نه‌بێت و مافی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی ئێمه نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كه‌ین، پێشێل نه‌كات.