تره‌مپ: هه‌ڵكوتانه سه‌ر كاپیتۆڵ مه‌زنترین جووڵانه‌وه بوو
K24 – هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، "هێرشكردنه سه‌ر كاپیتۆڵ یه‌كێكه له جووڵانه‌وه مه‌زنه‌كانی مێژووی گێڕانه‌وه‌ی مه‌زنایه‌تی بۆ ئه‌مه‌ریكا".
لایه‌نگرانی تره‌مپ، رۆژی (6ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2021) هێرشیان كرده سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌مڕۆ بڕیاره كۆمه‌ڵێك له كۆنگرێسمانه‌كان ئه‌نجامی به‌رایی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له رووداوی هێرشه‌كه له به‌رده‌م كۆنگرێس بخه‌نه‌ڕوو.
ئه‌و تیمه‌ی كۆنگرێس بڕیاریان وایه، ورده‌كاری چۆنێتی روودانی پشێوییه‌كان ئاشكرا بكه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه، تره‌مپ ده‌ڵێت: "ئه‌و تیمه ته‌نیا یه‌ك خوله‌ك بیریان له هۆكاری گه‌یشتنی ئه‌و هاووڵاتیانه نه‌كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا".
تره‌مپ ئه‌وه‌شی وت: ئه‌وه‌ی روویدا، خۆپیشاندان نه‌بوو، به‌ڵكو یه‌كێك بوو له گه‌وره‌ترین جووڵانه‌وه‌كانی مێژووی ئه‌مه‌ریكا بۆ گێڕانه‌وه‌ی مه‌زنایه‌تی بۆ وڵاته‌كه".
هه‌روه‌هاوتی: بابه‌ته‌كه په‌یوه‌سته به هه‌ڵبژاردنه ساخته‌كراو و ئه‌نجامه دزراوه‌كه‌وه. ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت تیۆری پیلانگێڕییه.
لیژنه‌كه له ژێر ناوی "6ی یه‌نایر" له حه‌وت نوێنه‌ری دیموكراتی و دووانی كۆماری پێكهاتووه. لێكۆڵینه‌وه له 140 هه‌زار به‌ڵگه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به وردی له به‌رپرسیارێتی دۆناڵد تره‌مپ له‌و رووداوه بكۆڵنه‌وه.