مارسێلۆ به‌ گریانه‌وه‌ ماڵئاوایی له‌ ریال مه‌درید كرد

مارسێلۆ به‌رگریكاری به‌رازیلی ریال مه‌درید
مارسێلۆ به‌رگریكاری به‌رازیلی ریال مه‌درید

تەمەنی ١٨ ساڵان بوو ئەوکاتەی هاتە ریال مەدرید، ئێستاش کە تەمەنی گەیشتووەتە ٣٤ ساڵ لە یانە خۆشەویستەکەی جیا دەبێتەوە، مارسێلۆ دوای ١٥ ساڵ ماڵئاوایی لە لۆس بلانکۆس دەکات، ئیدی ناوێک نامێنێت لە ریال مەدرید بە ناوی مارسێلۆ، قژلولە بەڕازیلەیەکەش لەم یانەیە دەبێتە مێژوو.

مارسێلۆ به‌ گریانه‌وه‌ ماڵئاوایی كرد

مارسێلۆ له‌ په‌یامی ماڵئاواییدا گوتی: من لێرە نیم بۆ ماڵئاواییکردن، چونکە پێموانییە لە ریال مەدرید دەڕۆم، بەڵێنم بەخۆم داوە بەشێوەیەکی سرووشتی قسە بکەم، به‌ڵام نه‌متوانی كۆنترۆڵی گریانه‌كه‌م بكه‌م، سوپاسی ریال مەدرید دەکەم، باشترین یانەی جیهان، هەموو رۆژێک لێرە بە پێکەنینەوە لەخەو هەڵساوم، ئەوکاتەی بەڕازیلم جێهێشت بیرم لەوە دەکردەوە لە چامپیۆنزلیگ یاریی بکەم، بەڵام ئەمڕۆ ئێرە جێدەهێڵم وەکو خاوەنی زۆرترین ناسناو، دەمەوێت سوپاسی هەمووان بکەم لە خێزانەکەم و یانەکەم.

فلۆرێنتینیۆ پێرێز: مارسێلۆ دووباره‌ نابێته‌وه‌

فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی ریال مەدرید و رائول گۆنزالێز و چەند یاریزانێکی ریال مەدرید ئامادەی مەراسیمی ماڵئاوایی مارسێلۆ بوون، پێرێز ستایشی مارسێلۆ دەکات و دەڵێت: دووبارە بوونەوەی نییە.

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید له‌ په‌یامێكدا له‌ باره‌ی ماڵئاواییكردنی مارسێلۆ گوتی: ئەزیزەکەم مارسێلۆ، تۆ باشترین یاریزانی لای چەپی لە مێژووی تۆپی پێ و ریال مەدرید، ئێرە هەمیشە ماڵی تۆیە، سوپاست دەکەم بەهۆی ئەو خزمەتەی پێشکەشت کردووین، مارسێلۆ دووبارە نابێتەوە و بۆ هەمیشە شانازیت پێوەدەکەین، مارسێلۆ تۆ لە تەمەنی ١٨ ساڵیەوە هاتیە ئێرە و سەرجەم خەونەکانت بەدی هات و تۆ لە گەورەترین بەرگریکارەکانی لە مێژووی تۆپی پێ و یانەکەمان.

مارسێلۆ مێژوویەکی گەورەی لە ماوەی ١٥ ساڵدا لەگەڵ ریال مەدرید تۆمار کرد و تاکە یاریزانە لە مێژووی شاهانەکان بتوانێت ٢٥ ناسناو بباتەوە.

فلۆرێنتینۆ پێرێز له‌ ماڵئاوییكردنی مارسێلۆ
فلۆرێنتینۆ پێرێز له‌ ماڵئاوییكردنی مارسێلۆ