پڵنگه برینداره‌كه ره‌وانه‌ی باخچه‌یه‌كی ئاژه‌ڵانی ئه‌وروپا ده‌كرێت؟

K24 - هه‌ولێر:
هانا ڕەزا، بەڕێوەبەر و دامەزرێنەری پرۆگرامی پاراستنی پڵنگی کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌و پڵنگه ده‌گمه‌نه‌ی له سنووری زاخۆ به برینداری رزگاركرا، له دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌وروپی ره‌زامه‌ندی وه‌رگیراوه تا سوود له بۆماوه‌ماده‌كه‌ی وه‌ربگیرێت.
له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو پڵنگێك له سنووری زاخۆ به ته‌ڵه‌یه‌كه‌وه بوو و به برینداری رزگار كرا، به‌ڵام تا ئێستا به‌هۆی ته‌ڵه‌كه‌وه، قاچێكی له‌ده‌ستدا و تا ئێستا له باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی دهۆك پارێزگاری لێده‌كرێت.
هانا ڕەزا روونیكرده‌وه، ئه‌و پڵنگه‌ی له سنووری زاخۆ به برینداری رزگار كرا، جۆرێكی ده‌گمه‌نه و هه‌وڵیانداوه ره‌چه‌ڵه‌كه‌كه‌ی بپارێزن و سوود له بۆماوەمادەی ئەم پڵنگە ببین، کە سامانێکی گرنگی نیشتیمانییە، له‌كاتێكدا پسپۆڕێتی ئه‌مه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان نییه، بۆیه زۆر هه‌وڵیانداوه پڵنگه‌كه بۆ دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند له ئه‌وروپا بنێرن.

روونیشكرده‌وه، بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌یان ره‌زامه‌ندی دامەزراوەی ئەوروپی EAZA وه‌رگیراوه و به فه‌رمی ئاماده‌كاری بۆكراوه، بەپێی بەڵێننامەی سایتس، کە عێراق ئەندامە تێیدا، ئۆفیسێک لەناو وەزارەتی ژینگەی عێراق تەرخان کراوە بۆ پێدانی مۆڵەت بەو کەسانەی گیانەوەری کێوی دەهێننە ناو عێراق و بە پێچەوانەوە.
بەڕێوەبەر و دامەزرێنەری پرۆگرامی پاراستنی پڵنگی کوردستان ئاشكرای كرد، مۆڵەتی سایتسمان بۆ چوونە ناو ئەوروپا وەرگرت، بەڵام پێویستمان بە مۆڵەتی بردنە دەرەوەوی هەبوو لە وڵاتی عێراقەوە. بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە داوامان لە ئۆفیسی سایتس لە وەزارەتی ژینگەی عێراق کرد، مۆڵەت بدەن ئەم پڵنگە ببەینە باخچەیەکی پرۆفێشناڵ کە شارەزان لە را‌گرتن و زۆرکردنی ئەم جۆرە پڵنگەی لە کوردستان هەیە.

گوتیشی: ناردنە دەرەوەی ئەم پڵنگە وەک لە نامەی سەرۆکی دامەزراوەی ئیزا هاتبوو، لەسەر بنەمای قەرز دەبێت کە ئەم پڵنگە و هەر بەچکەیەک لە ئەنجامی زۆرکردنی ئەم پڵنگەوە لەدایک ببن، بە موڵکی کوردستان و عێراق دەمێننەوە و هەموو تێچوونێکیش لەسەر باخچەی ئاژەڵانەکەی ئەوروپا دەبێت.
ئاشكراشیكرد، ئۆفیسی سایتس لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئەم داوایەی رەتکردەوە، بەو بیانووەی کە "خۆیان لە عێراق هەموو پسپۆڕییەک و شوێنی تایبەت هەیە، کە زۆربوون بەم پڵنگە بکەن"، سەرەڕای هەوڵێكی زۆر لە تێگەیاندنی ئەو لایەنە و سەلماندنی ئەوەی کە پسپۆڕی لەو جۆرە لە عێراقدا بوونی نییە، به‌ڵام ئەوان سوورن لەسەر ئەو بڕیارەی خۆیان.
بەڕێوەبەر و دامەزرێنەری پرۆگرامی پاراستنی پڵنگی کوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، بە هاوکاری دەستەی ژینگەی هەرێم لە هەوڵداین تاکو ئەو لایەنە بە راپۆرتی فەرمی بۆمان روونبکەنەوە بۆچی و چۆن و کەی بەتەمان وەها کارێکی نەکردە بکەن لەناوخۆی عێراقدا، لەکاتێکدا هەموو ئاماژەکان بەو ئاڕاستەیەن کە ئەم کارە لە سوود و قازانجی پڵنگەکە و لە سوودی سرووشت و ژینگەی هەرێم و عێراقیش نییە.

جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، وەک تیمی پاراستنی پڵنگی کوردستان لە هەر هەڵەیەک بێبەرین، کە لە ئەنجامی ئەو بڕیارە نازانستییەوە رووبدات و ئامادەنین بەو هەموو کەموکوڕییەی لە عێراقدا هەیە، بەشێک بین لە پرۆژەیەکی نازانستی بێ ئەنجام.
راشیگه‌یاند، هێشتنەوەی پڵنگەکە لە باخچەی ئاژەڵان وادەکات ئەگەری سوودبینین لە بۆماوەمادەی ئەم پڵنگە رۆژ بەڕۆژ کەمتر بێتەوە و ئەگەری تووشبوونی پڵنگەکەش بە نەخۆشی و لەدەستدانی زیاترە و هەموو ئەو هەوڵ و ماندووبوونەی لە رزگارکردنی ئەم پڵنگەدا هه‌بووه، بەهەدەر ببرێت.
