نوێترین زانیاری له‌باره‌ی ره‌وشی پڵینگه‌كه‌ی باتیفا
K24 – هەولێر:
سلێمان ته‌مه‌ر به‌رپرسی رێكخراوی كوردستان بۆ پاراستنی ئاژه‌ڵان و پزیشكی سه‌رپه‌رشتیاری گرتن و چاره‌سه‌ركردنی پڵنگه‌كه‌ی باتیفا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (31 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2021) به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 10 رۆژه پڵنگه‌كه‌ی باتیفا یه‌كێك له قاچه‌كانییه‌وه به ته‌ڵه‌یه‌كه‌وه بوو، هه‌ر به‌م ته‌ڵه‌وه له ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕایه‌وه، بووه‌ته هۆی له‌ده‌ستدانی قاچێكی.
رۆژی 29ـی کانوونی یەکەمی 2021، له سنووری زاخۆ پڵنگێک بە تەڵەی گورگێکەوە پێوە بوو، دواتر خەڵکی ناوچەکە ویستیان رزگاری بکەن، رای‌کرد و ته‌ڵه‌كه‌یشی له‌گه‌ڵ خۆی برد.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی و گرتە ڤیدیۆیانەی بۆ کوردستان24 نێردراوە، پڵنگەکەی باتیفا بەنج کراوە و خراوەتە قەفەسێکەوە و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر دەگوازرێتە باخچەی ئاژەڵانی دھۆک و دواتر دووبارە لەناوچە شاخاویەکانی کوردستان ئازاد دەکرێت.
رۆژی چوار شەممە، له سنووری زاخۆ، ئاژه‌ڵدارێك ته‌ڵه‌ی بۆ گورگ دانابوو، پڵنگێك پێوه ببوو، كاتێك هەوڵیانداوە رزگاری بكه‌ن، پڵنگه‌كه دوو كه‌سی بریندار كردووه و رایكردووه و ته‌ڵه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ خۆی برد بوو، ئەمڕۆ بە بەنجکراوی گیرا، بڕیارە لە باخچەی ئاژەڵانی دهۆک چارەسەر وەرگرێت و دواتر بەرەڵای سروشتی کوردستان بکرێتەوە.