له فه‌ره‌نسا هۆشداری ده‌درێته رۆژووگران
K24 – هه‌ولێر
له شارێكی رۆژئاوای فه‌ره‌نسا هۆشداری ده‌درێته رۆژووگران كه له كاتی رۆژووگرتندا كه‌سانی تر بێزار نه‌كه‌ن.
له شاری لوریت له ناوچه‌ی لالوار كه پێنج هه‌زار كه‌س دانیشتوانی هه‌یه، له‌سه‌ر شاشه‌ی تابلۆوه‌كانی شاره‌وانی له‌سه‌ر شه‌قام بۆ موسڵمانانی به‌ڕۆژوو نووسراوه: "به‌بێ بێزاركردن رۆژوو بگرن".
له په‌یامێكی تردا، ژنانی موسڵمان كراوه‌ته ئامانج و هۆشدارییان ده‌داتی كه "ژیان و مافی مانه‌وه له فه‌ره‌نسا به روخساوی داپۆشراوه نابێت".
هه‌ردوو هۆشدارییه‌كه له ماڵپه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ردا، كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه و نووسه‌رێكی توندره‌و نووسیویه‌تی: "له به‌رامبه‌ر دووڕوویی پارته‌كانی چه‌پ و راست، ستایشی شاره‌وانی ده‌كه‌م كه بنه‌مانی كۆمار به بیرمان دێنێته‌وه".
ره‌وه‌ندی ئیسلامی به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك ناڕه‌زایه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر سه‌رۆك شاره‌وانی پیشاندا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی زانستی له ناچه‌ی لالوار، عومه‌ر بلبواب له لێدوانێكدا به رۆژنامه‌ی "هاڤینگتۆن پۆست عه‌ره‌بی" رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی كه شاره‌وانی كردۆیه‌تی "سووكایه‌تیكردنه به هه‌ستی ئێمه‌ی موسڵمان و داوای كۆتاییهێنان به‌م هه‌ڵسوكه‌وته ده‌كه‌ین كه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ئیسلاموفۆبیا".
هه‌ر له به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌ی سه‌رۆك شاره‌وانی، به ده‌یان گه‌نجی موسڵمان، ئێواره‌خوانێكی به‌ربانگیان له ناوه‌ڕاستی گۆڕه‌پانی شاره‌وانی رێكخست و داوایان له هاوڵاتیانی موسڵمان و نا موسڵمان كرد به‌شداری ئێواره‌خوانه‌كه‌یان ببن.