به راسپاردەی مەسرور بارزانی 10 تۆن ده‌رمان گه‌یه‌ندرایه پارێزگای سلێمانی
K24- هه‌ولێر:
دره‌نگانی شه‌و بۆ به‌دواداچوون بۆ ره‌وشی ته‌ندروستی پارێزگای سلێمانی و كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كانی سكچوون و كۆلێرا، وه‌زیری ته‌ندروستی به بڕێك ده‌رمان و پێداویستی پزیشكییه‌وه گه‌یشته پارێزگای سلێمانی.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، به راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەدواداچوونی رەوشی نەخۆشیەکانی سکچوونی توند و کۆلێرا، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی بەدواداچوونی بۆ رەوشی ته‌ندروستی پارێزگای سلێمانی كرد، داوای گرتنەبەری رێکاری توند و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکانی سکچوون و کۆلێرای كرد.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه، بڕی زیاتر لە 10 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشکی گەیەندرایە شاری سلێمانی.