چۆن سیخوڕه‌كان زانیارییه‌كان ده‌گوزانه‌وه و شوێنه نهێنییه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن؟
K24 - هه‌ولێر:
به‌كارهێنانی Dead Drop, واتا پێویست ناكات دوو كه‌س له یه‌ك كاتدا یه‌كتر بیین، ئه‌وه‌ش پرۆسه‌كه ئه‌مانتر ده‌كات.
به گوێره‌ی وێباسیتی "CNN"ی ئه‌مه‌ریكی، دوو ره‌گه‌زی گرنگ له‌و پرۆسه‌یه‌دا هه‌ن، ئه‌وانیش شوێنی نهێنی و رێگه و هێمایه‌ك بۆ نیشاندانی هه‌بوونی زانیارییه‌ك.
دانانی زانیاری ده‌بێت له شوێنێك بێت، گه‌یشتن پێیی ئاسان بێت، یان زۆر ئاساییی به به‌رچاوی هه‌مووانه‌وه بێت، وه‌كو به‌كارهێنانی به‌ردی هه‌ڵكۆڵدراو.
به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، له ماوه‌ی شه‌ڕی سارد له ساڵی 1975، مارتی پیته‌رسۆن، سیخوڕی ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا "CIA" له‌گه‌ڵ یه‌كێك له دیپلۆماته‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت به‌ناوی ئۆرگورنۆدریك، زانیارییه‌كانیان له ناو كون و كه‌له‌به‌ری ئۆتۆمبێل داده‌نا، یانیش له‌ژێر تاوه‌ری رووناككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان له مۆسكۆ.
هه‌ندێك له نیشانه‌كانه‌ی به‌كاردێن، وه‌كو پارچه‌ی پلاستیك و باڵنده‌ی مردوو و به‌كارهێنانی بۆ شاردنه‌وه‌ی زانیاری و ئاماژه‌كردن بۆ رێگه نیشاندان به‌و كه‌سه‌ی كه ده‌یه‌وێت زانیارییه‌كان وه‌ربگرێت، بۆ شاردنه‌وه‌ی زانیاری.
هه‌رچه‌نده Dead Drop به به‌راورد به ئامرازه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه زۆر كۆنه، به‌ڵام ئێستاش به‌كارده‌هێنرێت، ته‌نها چه‌ند ساڵێكی كه‌م به‌ر له ئێستا و له كاتی ده‌ستگیركردنی چه‌ند سیخوڕێكی به‌ریتانیا، هه‌مان ئه‌و رێگه‌یه‌یان بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیارییه نهێنییه‌كان به‌كارهێناوه.