بایرن میونشن نرخی كۆتایی لیڤاندۆڤسكی دیاریكرد
بایرن میونشن جارێکی دیکە ئۆفەری بارسێلۆنا بۆ دەستبەرداربوون لە رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی رەتدەکاتەوە و ئاماده نییه به كه‌متر له 50 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه بێت.
رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، بارسێلۆنا سێیەم ئۆفەری بۆ گواستنەوەی رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 5 ملیۆن یۆرۆ گۆڕانکاری پێشکەش یانەی بایرن میونشن کرد، بەڵام یانە ئەڵمانیەکە ئەو ئۆفەرەشی رەتکردووەتەوە و، ئامادەنیە دەستبەرداری گۆڵکاری پۆڵەندی یانەکەی بێت.
باڤارییەکان سەرەتا داوای 50 ملیۆن یۆرۆیان دەکرد، بەڵام دواتر نرخەکەیان بۆ 60 ملیۆن زیاد کرد و، ئێستاش ئەو یانەیە داوای 75 ملیۆن یۆرۆ دەکات.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا، خه‌ونی بایرن میونشن ئه‌وه‌یه كه ئه‌م یاریزانه به 60 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت، به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌تێكدا ئاماده نییه به كه‌متر له 50 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری بێت، له به‌رامبه‌ردا بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت به كه‌متر له 50 ملیۆن یۆرۆ ئه‌و یاریزانه بگوازێته‌وه.
لیڤاندۆڤسكی 33 ساڵ، له هاوینی 2014 له یانه‌ی بورووسیا دۆرتمۆند به به‌های 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانه‌ی بایرن میونشن گواسترایه‌وه، له‌م ماوه‌یه‌دا لیڤا له كۆی 374 یاری، 344 گۆڵ و 72 ئاسیستی تۆمار كردووه.