زێرەڤانی گەڕەكەكان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چەكی بێ مۆڵەت ده‌پشكنن
K24- هه‌ولێر:
دوای بریارەكەی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێ مۆڵەت دەستیپێكرد، له‌مباره‌یه‌وه ئەفسەرێكی زێرەڤانی رایگه‌یاند، ھەڵمەتەكە لە چەند گەڕەكێكیش دەستیپێكردووە و دانانی بازگەی كاتیش بەردەوام دەبێت.
عەمید كامەران ھەورامی، ئەفسەر لە ھێزەكانی زێرەڤانی بە كوردستان24ـی راگەیاند، ھەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێ مۆڵەت لە شەقام و شوێنە گشتییەكان بەردەوامە و چەندین بازگەی كاتیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دانراون بەردەوامیش دەبێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لەو بازگانە چەندین چەكی بێ مۆڵەت دەستی بەسەردا گیراوە.
هه‌ورامی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ھەڵمەتەكە براوەتە نێو گەرەك و كۆڵانەكانیش لەو شوێنانەش چەندین چەك دەستیبەسەر گیراوە، ئەم ھەڵمەتانە بە شەو رۆژ بەردەوام دەبێت.
گوتیشی: "شەوی رابردوو لەكاتی دانانی بازگەی كاتی بۆ چەكی بێ مۆڵەت دەست به‌سه‌ر ماددەی ھۆشبەر لە جۆری حەشیشدا گیرا".