بارسێلۆنا له راگهیاندنی گرێبهسته گهورهكهی نزیك بووهتهوه
بارسێلۆنا نزیکە بەرامبەر ٦٠ ملیۆن یۆرۆ رافینها هێرشبەری لیدز یونایتد بباتە ریزەکانی، ئهم یاریزانه له دواساتهكاندا بڕیارهكهی له یانهی چێڵسییهوه بهرهو یانه كهتهلۆنیاییهكه گۆڕی.
جیرارد رۆمێرۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیسپانی رایگەیاندووە بارسێلۆنا و لیدز یونایتد نزیکن بگەنە رێککەوتن، رافینها هێرشبەری بەڕازیلی بەرامبەر ٦٠ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات که دیکۆ ئەستێرەی پۆرتوگاڵی پێشووی بارسێلۆنا بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە بەڕازیلییە دەکات و رۆڵی کاریگەری هەیە لەوەی رافینها بچێتە بارسێلۆنا.
فابریزیۆ رۆمانۆ رایگەیاندووە چێڵسی ئۆفەرێکی بە بڕی ٧٠ ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی لیدز یونایتد کردووە، بەڵام رافینها حەز دەکات بچێتە بارسێلۆنا بۆیە لیدز یونایتد نزیکە رازی بێت رافینها بەرەو بارسێلۆنا بەڕێ بکات کە بلاوگرانا بە قیست بە سێ جار پارەی گرێبەستەکەی رافینها دەدات.
رافینها یاریزانی باڵی راستی لیدز یونایتد تهمهنی 25 ساڵه، له هاوینی 2020 له یانهی رینسی فهرهنسا به 18 ملیۆن یۆرۆ بۆ لیدز یونایتد گواسترایهوه، لهگهڵ ئهو یانهیه له كۆی 67 یاری 17 گۆڵ و 12 ئاسیستی كردووه.