بۆينگ ژماره‌يه‌ك فڕۆكه‌ى نوێ به‌ ئێران ده‌فرۆشێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لە گرێبەستی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆمپانیای فڕۆکەسازیی بۆینگ دەکات و رایدەگەیەنێت ئەو گرێبەستە لە سەر بنەمای رێککەوتننامەی ئەتۆمی واژوو کراوە.

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لە گرێبەستی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆمپانیای فڕۆکەسازیی بۆینگ دەکات و رایدەگەیەنێت ئەو گرێبەستە لە سەر بنەمای رێککەوتننامەی ئەتۆمی واژوو کراوە.

جۆن کێربی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد کۆمپانیای بۆینگ، سەبارەت بەو گرێبەستە بۆ فرۆشتنی فڕۆکەکانی بە ئێران، پرسی بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کردووە.

روونیشیکردەوە ئەمریکا لە چوارچێوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمیدا بەڵێنیداوە مۆڵەت بە کۆمپانیاکانی فڕۆکەسازیی بدات فڕۆکەی ناسەربازی بە ئێران بفرۆشن.

رۆژی سێشەممەی رابردوو کۆمپانیای بۆینگی ئەمریکا رایگەیاند، بە رەزامەندی حکوومەتی ئەمریکا گرێبەستێکیان بۆ فرۆشتنی 100 فڕۆکەی بۆینگ لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئیران واژوو کردووە.