13 ملیۆن دۆلار له‌نێوان ئێران و كه‌نه‌دا
K24 – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران حوكمێكی دادگای ویلایه‌تی ئۆنتاریۆی كه‌نه‌دا ره‌تده‌كاته‌وه و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست به‌رامبه‌ر كه‌نه‌دا بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وی زیانه‌كانی به مافی خۆی ده‌زانێت.
دادگای باڵای كه‌نه‌دا له ویلایه‌تی ئۆنتاریۆ، به‌هۆی پشتیوانیكردنی ئێران له گرووپه تیرۆریستییه‌كان، بریاڕی بلۆككردنی 13 ملیۆن دۆلار دارایی ئێران له وڵاته‌كه‌ی داوه، كه كاردانه‌وه‌ی توندی تاران به‌دوای خۆیدا هێناوه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌بێ بنه‌ما و سیاسی زانینی ئه‌م حوكمه وتی حوكمی دادگاكانی ئه‌مریكا له دادگای باڵای كه‌نه‌دا په‌سندكراوه كه دژی پابه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كه‌نه‌دایه به‌رامبه‌ر پاراستنی داراییه‌كانی ئێران.
جابری ئه‌نساری هه‌روه‌ها وتی به به‌رپرسانی كه‌نه‌دامان وتوه كه هه‌رجۆره ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسی نێوان هه‌ردوو وڵات په‌یوه‌سته به پێداچوونه‌وه‌ی كه‌نه‌دا به سیاسه‌ته‌كانی به‌رامبه‌ر ئێران، كه به سیاسه‌تێكی توندره‌وانه و نادروست وه‌سفكردووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پێداگری له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست به‌رامبه‌ر كه‌نه‌دا كرد كه به مافی خۆی ده‌زانێت زیانه‌كانی ئه‌م بڕیاره قه‌ره‌بوو بكاته‌وه.