ئێران شهش ئازهرى جياخوازى دهستگيركرد
K24 – ههولێر:
بەرپرسە ئەمنییەکانی ئێران دەڵێن 6 کەسیان لە تەورێز بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیر کردووە.
سەرۆکی دەزگای دادوەریی ئازەربایجانی ئێران رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند: شەش کەس لە گروپە جوداییخوازەکانیان بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیر کردووە.
ئاژانسەکانی ئێران لە زمانى سەرۆکی دەزگای دادوەریی ئازهربایجانەوە رایانگەیاند: ئەو شەش کەسە سەربە گروپی "گاموح" بوونە.
گامۆح، کورتکراوەی ناوی "بزاڤی رابوونی نەتەواییەتیی ئازەربایجانی باشوور"ـە. تورکە ئازەرییەکانی ئێران و وڵاتی ئازەربایجان، ئازەربایجانی ئێران بە ئازەربایجانی باشوور ناو دەبەن.
بەرپرسانی ئەمنیی ئێران، هیچ ئاماژەیەکیان بەوە نەکردووە، ئەم دەستبەسەرکراوانە، سیخوڕیان بۆ کام وڵاتی بێگانە کردووە.