عێراق پارێزگاری لە یەدەگی زێڕەکەی دهكات
K24 - ههولێر:
ئەنجومەنی یەدەگی زێڕی جیهانی رایگەیاند، یەدەگی زێڕی عێراق لە مانگی ئایاری رابردوو جێگیر بووە و گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە، روونیشیکردەوە عێراق توانیویەتی پارێزگاری لە پلەبەندییەکەی بکات و لە پلەی 40 لە نێو 100 وڵاتدا بمێنێتەوە.
ئەو ئەنجومەنە لە نوێترین راپۆرتی خۆی بۆ مانگی ئایار بڵاویکردووەتەوە، بانکە ناوەندییەکانی جیهان 35 تۆن زێڕی کڕیوە و یەدەگیان دەوڵەمەند کردووە، ئەوەش دووەم مانگە لەسەر یەک یەدەگی زێڕیان دەوڵەمەند بکەن.
کە هەر یەکە لە تورکیا بە بڕی 13 تۆن، ئۆزباکستان 9 تۆن، کازاخستان 6 تۆن، قەتەر 5 تۆن و هیندستان 4 تۆن زێڕیان کڕیوە. بەڵام ئەڵمانیا تاکە فرۆشیار بووە و 2 تۆنی فرۆشتووە.
ئەنجومەنی یەدەگی زێڕی جیهانی ئاماژەی بەوەش كرد، عێراق توانیویەتی پارێزگاری لە پێگەکەی بکات و لە پلەی 40ـەمین بمێنێتەوە و خاوەنداری 96.4 تۆن زێڕ دەکات.
ئەمهریکاش لە پلەی یەکەمی وڵاتانە و خاوەنداری 8،133 تۆن زێڕ دەکات، لە دوای ئەو ئەڵمانیا لە پلەی دووەمدایە خاوەنداری 3،355 تۆن زێڕ دەکات، ئیتاڵیاش لە پلەی سێیەمدایە بە خاوەنداری 2،451 تۆن زێڕ دهكات.