مەترسییەکانی داکەوتنی ئابووری نرخی نەوتی دابەزاند

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو بۆ 106.53 دۆلار دابەزی
نرخی نه‌وت دابه‌زی
نرخی نه‌وت دابه‌زی

K24 - هه‌ولێر:

نرخی نەوت لە مامەڵەکانی یەکەم رۆژی هەفتەیدا دابەزی، هۆکارەکەشی بۆ هەڵگەڕانەوەی مامەڵەکان دەگەڕێتەوە، کە چەند قازانجێکیان لە رۆژەکانی مامەڵەی رابردوو بەدەستهێناوە.

مەترسییەکانی داکەوتنی گەشەی ئابووری جیهان و بەربەستەکانی کۆرۆنا لە چین، راستەوخۆ کاریگەری لەسەر خستنەڕووی نەوت دروستکردووە.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی سەدا 0.46 بۆ 106.53 دۆلار دابەزی، لە کاتێکدا لە مامەڵەکانی رۆژی هەینی بە رێژەی سەدا 2.3 بەرزبووەوە.

هەروەها نرخی نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بەرێژەی سەدا 0.85 بۆ 103.91 دۆلار دابەزی.