وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: ده‌بێت له پرسه ئابوورییه‌كانی رێكه‌وتنی ناووكی سوودمه‌ند بین
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاشكرایكرد، ناكرێت سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی سزا و ئاراسته‌كردنی تۆمه‌ت، تاكلایه‌نانه قسه بكات، پێویستیشه له پرسه ئابوورییه‌كانی رێكه‌وتنی ناووكی، ئێران سوودمه‌ند بێت.
حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، گه‌یشتن به رێكه‌وتنی كۆتایی پێویستی به نه‌رمی نواندن هه‌یه، پێویسته پێشنیاز و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه پێشوازیان لێبكرێت.
عه‌بدوڵڵاهیان راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر تا ئێستا ده‌رگای گفتوگۆكان كراوه بن، چاكه‌كه بۆ پێشنیازه‌كانی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه، ناكرێت جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی سزا و ئاراسته‌كردنی تۆمه‌ت، تاكلایه‌نانه قسه بكات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، گرنگی به به‌ده‌ستهێنانی هاوكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ده‌ین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی: "ده‌بێت له پرسه ئابوورییه‌كانی رێكه‌وتنی ناووكی سوودمه‌ند بین".
سه‌رچاوه: الجزیرة