سستبوونەوەی گەشەی ئابووری جیهان و سەرهەڵدانەوەی کۆرۆنا نرخی نەوتیان دابەزاند

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو بۆ 105.29 دۆلار دابەزی
نرخی نەوت دابه‌زی
نرخی نەوت دابه‌زی

K24 - هه‌ولێر:

بەهۆی گرتنەبەری رێوشوێنی نوێ دوای سەرهەڵدانەوەی کۆرۆنا لە چین و مەترسییەکان لە سستبوونەوەی گەشەی ئابووری جیهان کە راستەوخۆ کاریگەریان کردووەتە سەر خواست بۆ سووتەمەنی، نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا دابەزی.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی ئەیلوول بە رێژەی سەدا 1.7 بۆ 105.29 دۆلار دابەزی، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی ئاب بە رێژەی سەدا 1.9 بۆ 102.14 دۆلار دابەزی.

ئەمە لە کاتێکدایە بەهۆی سەرهەڵدانەوەی کۆرۆنا چەندین رێوشوێنی نوێ لە چه‌ند وڵاتێك سەپێندراون و چەندین کۆمپانیا بە تەواوی داخراون.

لە هەمان کاتدا بازرگانان و مامەڵەکاران ترسیان هەیە، هێڵی گواستنەوەی نەوتی کازاخستان لە رێگەی دەریای رەشەوە 1%ـی خستنەڕووی نەوت کەمبکاتەوە.