یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی عێراق گه‌یشتنه‌وه‌ به‌غدا

حاجیانی عێراق گه‌یشتنه‌وه‌ به‌غدا
حاجیانی عێراق گه‌یشتنه‌وه‌ به‌غدا

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی عێراقی له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداوه‌، به‌ سه‌لامه‌تی گه‌یشتنه‌وه‌ وڵات.

نێرده‌ی حه‌جی عێراق، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، 347 حاجی عێراقی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی جدده‌وه‌ به‌ فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی عێراق به‌ سه‌لامه‌تی گه‌یشتنه‌وه‌ به‌غدا.

بڕیاره‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی دیكه‌، كه‌ 190 حاجی له‌ خۆ ده‌گرێت، بگاته‌وه‌ شاری نه‌جه‌ف.

گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی حاجیانی عێراق له‌ رێی هێڵی ئاسمانی عێراقه‌وه‌ رێكده‌خرێن.

هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ 41 كاروانی حاجیان، كه‌ 1925 حاجی له‌ خۆ گرتووه‌، له‌ رێی وشكانییه‌وه‌ له‌ مه‌ككه‌ی پیرۆزه‌وه‌ به‌ره‌و عێراق به‌ڕێكه‌وتوون.

654365
542354
56436532